زیاتر له 25 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر دروستده‌كرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره به ناونیشانی:" زۆربوونی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر؛ خواستی بازار یان نه‌بوونی پلانی خستنه‌ڕوو؟"، به‌رزترین نرخی یه‌ك مه‌تر شووقه هه‌زار و 200 دۆلاره و كه‌مترین نرخی یه‌ك مه‌تر گه‌یشتوه‌ته 500 دۆلار.
بیلال سه‌عید، سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری به ژماره راگه‌یاند: "تێكڕای به‌های یه‌ك مه‌تر یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (شوقه) له هه‌ولێر 900 دۆلاره، به‌رزترین نرخ هه‌زارو 200 دۆلاره و كه‌مترین نرخ 500 دۆلاره".
بیلال سه‌عید راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی 24 پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون (شووقه) زیاتر له 25 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو له هه‌ولێر دروستده‌كرێت.
به‌پێی شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره، زۆرترین پرۆژه‌ی نیشته‌جیبوون ده‌كه‌وێته پرۆژه‌ی رامی تاوه‌ر له‌ناوچه‌ی زێڕین، كه‌مترین ده‌كه‌وێته پرۆژه‌ی په‌رۆش توێن تاوه‌ر.
هه‌روه‌ك هاتووه: یه‌ك له سه‌ر چواری پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای "لالاڤ" جێبه‌جی ده‌كرێت و به‌ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان كۆمپانیاكه ده‌بێته خاوه‌نی زۆرترین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.
له باره‌ی شێوازی كڕینی یه‌كه‌كان و دانه‌وه‌ی قیسته‌كان، شیكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، قیست له‌ناو پرۆژه‌كان له 12 قیسته‌وه ده‌ستپیده‌كات تا دوو ساڵ و زۆرینه‌ی پرۆژه‌كانی لالاڤ قیسته‌كانیان دور مه‌ودایه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، به‌رزترین تاوه‌ر له‌كۆی 24 پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون كه بڕیار وایه بێته بازار، پرۆژه‌ی سكای تاوه‌رزه كه 40 نهۆمه، نزمترین تاوه‌ریش پرۆژه‌ی پاك لانده كه 11 نهۆمه.
له‌كۆی 24 پرۆژه، 16 پرۆژه‌ی ده‌كه‌وێته شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی (100 مه‌تری، 120 مه‌تری، 40 مه‌تری) هه‌شت پرۆژه‌ی دیكه‌ش ده‌كه‌وێته رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی (كۆیه، بحركه، موسڵ، كه‌ركوك) هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی وه‌زیران.
له باره‌ی لایه‌نه ئه‌رینیه‌كانی زیادبوونی پرۆژه‌كان، بیلال سه‌عید روونیكردووه‌ته‌وه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی جوڵه‌ی زیاتر له بازاری خانووبه‌ره، هاتنی سیویله‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌كانه‌وه بۆ بازاڕ، زیادكردنی قیسته‌كانی كڕینی یه‌كه‌كانی نیشه‌جێبوون، زیادبوونی پرۆژه‌ی جیاواز له زۆنی جیاواز له هه‌ولێر و دروستبوونی كێبه‌ركی له پرۆژه‌كان له ڕووی نرخ و جۆری جیاوازه‌وه.
له باره‌ی لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی پڕۆژه‌كانه‌وه شیكردنه‌وه‌كه به‌م جۆره باسی كردووه: له هه‌ندێك شوێن خستنه‌ڕوو له خواستی بازار زیاتره.
گۆڕانكاریه‌كان له نرخ سنورداره به‌تایبه‌ت له زۆنی زێڕین.
پرۆژه‌كان له ئاستی هاوڵاتیانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت نییه.
زۆرێنه‌ی پرۆژه‌كان له‌یه‌ك زۆنی دیاریكراو كۆبووه‌ته‌وه.
گۆرانكاریی له‌زیادكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان دروست نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێویسته چی بكرێت:
1. ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان راپۆرتی وه‌رزی و ساڵانه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی كه‌رتی خانووبه‌ره له‌ڕووی سه‌رمایه و جۆری پرۆژه‌ی و ماوه‌ی پرۆژه‌كان بخاته‌ڕوو.
2. بۆ نه‌هێشتنی فه‌وزای پێدانی مۆڵه‌ت له‌نێوان وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان زۆر گرنگه "دامه‌زراوه‌ی نیشته‌جێبوون" له كوردستان دابمه‌زرێت بۆ زانینی خواستی هاوڵاتیان و ئاستی خستنه‌ڕوو.
3. كاتی ئه‌وه‌یه سه‌ندیكایه‌كی تایبه‌ت به كه‌رتی خانووبه‌ره له كوردستان دروستبكرێت به‌ئامانجی یه‌كخستنی توانای كۆمپانیاكانی خانووبه‌ره و ڕێگریكردن له ماف خواردنی هاوڵاتیان.
4. گرنگه حكومه‌ت داكۆكی له پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی نرخه‌كان بكات و كێبه‌ركی زیاتر له‌نێوان خاوه‌ن پرۆژه‌كان بهێنیته كایه‌وه به ئامانجی دابه‌زاندنی نرخه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان.
5. پێویسته له‌ئاستی پارێزگاكان پرۆسه‌ی ماركیتین له‌بواری كه‌رتی خانووبه‌ره بخرێته بواری جێبه‌جێكردن به‌ئامانجی دروستبوون و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و بیانی له‌كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی كوردستان.
AM:11:11:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 7208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت