ماكرۆن: بە رۆحێکی ئاشتیانەوە رێز لە هەموو بۆچوونە جیاوازەکان دەگرین
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بە رۆحێکی ئاشتییانەوە رێز لە هەموو بۆچوونێکی جیاواز دەگرن و وتاری رقئامێز قبوڵناکەن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە تویتێکدا کە بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی رایگەیاند: "هەرگیز هیچ شتێک وامان لێناکات پاشەکشە بکەین، بە رۆحێکی ئاشتیانەوە رێز لە هەموو بۆچوونە جیاوازەکان دەگرین".
باسی لەوەشکردووە، "هەرگیز وتاری رقئامێز قبوڵناکەین و بەرگری لە گفتوگۆی عاقڵانە دەکەین".
ماکرۆن دەشڵێت، "هەردەم لە پشتی رێزگرتنی مرۆڤ و بەها جیهانییەکان دەبین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، ماکرۆن رێگەیدا کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە وڵاتەکەیدا نمایش بکرێت، ئەوەش لای موسوڵمانان کاردانەوەی لێکەوتەوە و بە سوکایەتی و بێڕێزیکردن لە قەڵەمیاندا.
لەسەر ئاستی جیهانیش ئەو هەنگاوەی فەرەنسا کاردانەوەی لێکەوتەوە، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهانی و عەرەبی و هەرێمیش هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای فەرەنسی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەریهەڵداوە.
AM:08:26:26/10/2020
ئهم بابهته 5672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت