مالیكی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراق كاندید ناكات

‌نوری مالیكی

وێستگه‌ تیوزـ

ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئلافه‌كه‌یان لە کێبڕکێی هەڵبژاردن نەکشاوەتەوە، بەڵکو سەرۆکایەتیی ئەو کاندیدانە دەکات کە لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەن‌ و وەک خودی خۆی، مالیکی نابێتە کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

لە راگەیەندراوێكدا ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا ئەو هەواڵانەی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس لەوە دەكەن نوری مالیكی بەنیاز بێت خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كاندید بكات و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن لە راستییەوە، وتیشی کە مالیکی لە پرۆسەکە نەکشاوەتەوە.

ده‌شڵێت: مالیكی لە چوارچێوەی پارێزگای بەغدا، سەرۆكایەتی كاندیدەكانی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكات بۆ ئەو هەوڵبژاردنە پێشوەختەی بڕیارە لە 2021دا بەڕێوەبچێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مالیکی وەک کەسایەتی ناچێتە ناو کێبڕکێکە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەکاتێکدا مالیکی بۆ ماوەی دوو خول سەرۆک وەزیرانی عیراق بووە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئەمشەو عەدنان ئەسەدی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەیدا بە ئەگەری خۆكاندیدكردنی مالیكی بۆ هەڵبژاردنەكە.

ئەسەدی رایگەیاند "ئەگەر من لە بری مالیكی بوومایە، خۆم كاندید نەدەكرد، چونكە میكانزمی نوێی یاسای هەڵبژاردنەكە پێگەی كەسایەتی و لێپرسراو و سەركردەی كوتلەكان بچوك دەكاتەوە."


PM:11:10:20/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت