خوێندكارانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ده‌توانن له هه‌رێم بخوێنن
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق رێگه به خوێندكاران ده‌دات ئه‌مساڵ له زانكۆكانی هه‌رێم بخوێنن و ناوی ئه‌و زانكۆ دانپێدانراوانه‌ی هه‌رێمیشی خستوه‌ته رێبه‌ری وه‌رگرتنی ناوه‌ندیی خوێندكارانه‌وه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی عیراق دانی ناوه به زانكۆكانی سۆران و پۆلیتەکنیکی ھەولێر و کوردستان و زاخۆ و ھەڵەبجە و راپەڕی و له رێبه‌ری ئه‌مساڵی خوێندكاران‌دا بۆ وه‌رگرتنی ناوه‌ندی بە فەرمی ناوی ئەو زانکۆیانە هاتوه كه خوێندكارانی عیراق ده‌توانن لێی بخوێنن.
محه‌ممه‌د شاكر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كراوه، به هه‌وڵ و به‌دواداچونی نوێنه‌رانی كوردی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا بووه له په‌رله‌مان.
وتیشی: ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، كه دێنه به‌رده‌م خوێندكارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، كاتێك بیانه‌وێت له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بخوێنن.
PM:10:12:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت