حكومه‌تی عیراق چه‌ند كامپێكی په‌نابه‌ران داده‌خات


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق به‌نیازه‌ پێنج كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ هه‌ردوو پارێزگای به‌غدا و دیاله‌ دابه‌خات.

كه‌ریم نوری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران رایگه‌یاند كه‌ بڕی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری عیراقی وه‌ك هاوكاری ده‌درێت به‌ پێنج هه‌زار خێزانی گه‌ڕاوه‌ له‌ كه‌مپه‌كان بۆ زێدی خۆیان و ئه‌و پاره‌یه‌‌ش به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت‌ كێ زووتر داوكاری پێشكه‌شكردووه‌.

وتیشی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌م نزیكانه‌ پێنج كامپی ئاواره‌ له‌هه‌ردوو پارێزگای به‌غداو دیاله‌ به‌یه‌كجاری داده‌خرێن.  


PM:09:32:20/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت