نوسینگەی كۆسرەت رەسوڵ: هەر نوسراوێكمان هەبێت لە میدیای فەرمی بڵاوی دەكەینەوە

‌ کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی

وێستگەنیوز-

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەكێتی رایگەیاند، چەند رۆژێکە نوسراوێک بەناوی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بڵاوکراوەتەوە، "ئێمە هەر روونکردنەوەیەکمان هەبێت ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ نوسراوێک و راگەیندراوێک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەكێتی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، "ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر  نووسراوێكی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراو و روونکردنەوەیەکمان هەبێت ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ نوسراو ێک و راگەیندراوێک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

ئەوەش هاتوە، "هەروەك لەم ڕوونكردنەوەیەشدا دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن".

دوێنێ نوسراوێک بەناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بڵاوکرایەوە، لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکرابوو "کۆسرەت رەسوڵ داوا لە هاوسەرۆکانی حزبەکەی دەکات رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و كۆتایی به‌و كاره‌ نایاساییانه‌ بێنن کە لەدەروازە سنورییەکان دەکرێت و بووەتە هۆی خراپبوونی ناوبانگی یەکێتی، بەپێچەوانەوە به‌گوێره‌ی  ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ كۆنگره‌ پێیاندراوه‌ هه‌نگاوی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر"


PM:10:50:19/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 6268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت