ئێران ڤاكسینێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌سه‌ر مه‌یمون تاقیكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
له ئێران ڤاكسینێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌سه‌ر مه‌یمون تاقیكرایه‌وه و بڕیاریشه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێته‌وه.
سه‌عید نمه‌كی، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی ئێران بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه ناویانه، له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پڕۆتۆكۆڵه‌كانی ته‌ندروستیی جیهان و دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراكی جیهاندا یه‌كده‌گرێته‌وه.
وتیشی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر مه‌یمون ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و له دوو بۆ سێ هه‌فته‌ی داهاتوشدا له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام نمه‌كی ناوی ئه‌و ڤاكسینه‌ی نه‌هێنا كه به‌نیازن چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای پێ بكه‌ن.
له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران، تائێستا 504 هه‌زار و 281 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 28 هه‌زار و 816ش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 409 هه‌زار و 121 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:04:28:12/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت