به‌وێنه: وه‌ر گه‌ڕانی تراكتۆرێك بووه هۆی مردنی شۆفێره‌كه‌ی
وێستگه نیوز-
به‌هۆی له ده‌ستدانی كنتڕۆڵییهوه تراكتۆرێك له ناوچه‌ی خه‌لیفان - دۆڵی ئالانه وه‌ر گه‌ڕاو به‌و هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
رائیدی هاتوچۆ غازی جه‌بار مامۆ رایگه‌یاند: ئاگادارکراینەوە بەبوونی رووداوێکی هاتووچۆ لە ناوچه‌ی خلیفان ــ دۆلی ئاڵانە لە گوندی بناوی.
وتیشی: دوای گه‌یشتنمان به شوێنی رووداوه‌كه تراکتۆڕ بووه، دوای لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ وەرگەراوە لە ئەنجامدا شوفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه لەماوەی یەک هەفتەدا سێ کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوه له‌و ناوچه‌یه گیانیان لەدەستداوە .
PM:07:23:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت