یه‌كێتی زانایان ماڵه‌كانی "ئاشنا‌و رۆشنا" ده‌داته دادگا
وێستگه نیوز ـ
یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه بەوردی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ماڵه‌كانی "رۆشنا و ئاشنا" ده‌كه‌ن و سکاڵا‌و رێکاری پێویستیان به‌رامبه‌ریان گرتوەتەبەر.
ماڵه‌كانی رۆشنا و ئاشنا دوو ناوه‌ندن له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، له په‌یجی فه‌رمیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، به رێگای سروشتی كار ده‌كه‌ن بۆ رزگاربوون لەدەست قەڵەوی، نەخۆشی و کێشە دەرونییەکان.
سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی زانایان دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرتەیه‌كی ڤیدیۆی دێت لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان كه له‌سه‌ر كار‌و چالاکیەکانی ماڵه‌كانی"رۆشناو ئاشنا" ئاماده‌كرابوو، تیایدا به شێواندنی شیرازه و دابونه‌ریتی كورده‌واریی تۆمه‌تبار كرابوون.
یه‌كێتی زانایان ده‌ڵێت، ئەمرۆ چوارشه‌ممه، 30ی ئه‌یلولی2020 نوسراوێكیان ئاراستەی داواکاری گشتی و لایەنی پەیوەندار کردوە و باسیان له‌وه‌كردووه: "لەبەشێکی ئەو سەنتەرو شوێنانەی بەناوی هۆشیاری و وەرزشی جەستەو لەشجوانی و رەشاقەو چالاکی دیکە، ئەجێندای تر و بەرنامەی بەلارێدا بردن و دروستکردنی گومان و کەمکردنەوەی بەهای ئەخلاقی و بێشەرمکردنی بەشداربووان جێبەجێ دەکرێت".
جه‌ختكراوه‌ته‌وه یەکێتی زانایان بە وردی کار لەسەر ئەم دۆسیە دەکات، تا دەرەنجامی پێویست لەپێناو نەهێشتنی ئەو جۆرە کار‌و هەوڵە نەشیاو هەنگاوە تاریکانەو، پاراستنی بەهاو رەوشتی کۆمەڵگەی کوردی بەدەست ده‌هێنێت.
له روونکردنەوەیەکیشدا رۆژی 28 ئه‌م مانگه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ماڵی رۆشنا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌وان رێکخراوێکی تەندروستین کار دەکەن لە پێناو هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگا و ئامانجیان تەندروستی و بەختەوەری خێزانی کوردە بەتایبەت ئافرەتانی کورد کەخاوەنی کەرامەت و کەسایەتی بەرزن.
له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌شه‌وه ده‌ڵێت، ماوەیەکە ڤیدیۆ‌و وێنەی دوور لەڕاستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەکرێنەوە و تۆمەتی نادروست دەدرێتە پاڵ کارەکانیان.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "هیچ شتێکیان شاراوە نیە و بە هەزاران ئافرەت و پیاو لە گروپەکانیان بەشدارن، ده‌توانرێت پرسیاریان لێبكرێت".
PM:05:37:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت