حزبه‌كه‌ی خه‌زعه‌لی: تیمه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و كازمی هه‌رزه‌كارن و درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه
بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی سادیقون له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت "تیمی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هه‌رزه‌كارن و درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
مه‌حمود روبه‌یعی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی سادیقون كه قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات له لێدوانێكدا به سایتی مه‌علومه‌ی رایگه‌یاندوه، سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه و سوپاكه‌یان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا خستوه‌ته كار.
وتیشی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌وترێت، ناڕاسته و له‌وباره‌یه‌وه هیچی فه‌رمیی له‌سه‌ر نه‌وتراوه، نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و نه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا خۆیه‌وه، بۆیه "ئه‌وه‌ی تیمی رۆژنامه‌وانیی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یكه‌ن، كرده‌ی منداڵانه" و وه‌ك ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌وان "تیمێكی هه‌رزه‌كار ده‌وره‌یان داون."
به‌وته‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی سادیقون، عیراق له ده‌ره‌وه‌ی حساباته‌كانی دۆناڵد تره‌مپه و تره‌مپه و سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وه ده‌ترسێت كه ئاراسته‌كردنی كاتیۆشاكان بۆ باڵیۆزخانه‌كه‌ی كار له كرده‌وه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی له عیراقدا بكات كه له‌ژێر په‌رده‌ی دیپلۆماسیه‌تدا ئه‌نجامی ده‌دات.
سادیقون هێزێكی سیاسیی شیعه‌یه و باڵی چه‌كداریشی هه‌یه كه قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هه‌مان ئه‌و هێزه كوتله‌یه‌كی به‌ناوی سادیقون له په‌رله‌مانی عیراق هه‌یه و كوتله‌كه خاوه‌نی یه‌ك كورسییه.
PM:10:50:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت