كوه‌یت میری نوێی وڵاتی دیاری كرد

‌ شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح

وێستگه‌ نیوزـ

له‌دوای كۆچی دوایی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری كوه‌یت، میری نوێ له‌و وڵاته‌ دیاریی كرا کە کوڕی شەشەمی میری دەیەمی کوەیتە.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوه‌یت كۆبووه‌ و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح-ی وه‌ك میری نوێی كوه‌یت هه‌ڵبژارد، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر میری نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، شێخ نه‌واف له‌ 25ی حوزه‌یرانی ساڵی 1937 له‌دایكبووه‌.  

شێخ نه‌واف كوڕی شه‌شه‌می شێح ئه‌حمه‌د جابر موباره‌ك ئه‌لسه‌باح، میری ده‌یه‌می كوه‌یته‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان 1921 بۆ 1950 فه‌رمانڕ‌وایی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه‌.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح له‌ ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و بۆ كۆچی دواییه‌كه‌شی 40 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا.


PM:08:08:29/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت