خۆی و سێ كچه‌كه‌شی كوشت
پیاوە سوریەکە و یەکێک لە کچەکانی
وێستگه نیوزـ
غه‌دیر سه‌لام، نوسه‌ر و مامۆستایه‌كی سورییه و وه‌ك له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌سێكه‌وه، سێ كچه‌كه‌ی كوشتوه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی بریندار كردوه و دواتر خۆشی كوشتوه.
روداوه‌كه له رۆژی هه‌ینیی رابردوو شاری ته‌رتوس-ی سوریا رویداوه و دواتر قسه‌وباسێكی زۆری له‌سه‌ر كرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه باوكی سێ كچه‌كه ده‌یگێڕێته‌وه شتێكی دیكه‌وه و باوكه‌كه له پۆسته‌كه‌یدا باسی له هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی كردوه و ده‌ڵێت: "كاتێك ئه‌م پۆسته ده‌خوێننه‌وه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی كه‌سێك به‌ناوی (ئه‌حمه‌د عه‌دیره -ئه‌بو یاسر) كه له ته‌رتوس نیشته‌جێیه، سێ كچه‌كه‌م و خۆم كوشتووه".
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، چونكه نه‌یتوانیوه داوایه‌كی ناوبراو جێبه‌جێ بكات كه ئه‌مڕۆ 27ی ئه‌یلولی 2020 دوا واده‌بووه بۆ جێبه‌جێ كردنی، به‌ڵام ئه‌و نه‌یتوانیوه له‌و واده‌یه‌دا داواكارییه‌كه جێبه‌جێ بكات و بۆیه پێشتر به‌باشی زانیووه خۆی و كچه‌كانی بكوژێت تا نه‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌دیره.
غه‌یر سه‌لام ده‌شڵێت "زۆر به وردی بۆم باس كرد كه بۆچی ناتوانم داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر لێم تێنه‌ده‌گه‌یشت و پێی وتوه كه ته‌نها هه‌ر خۆی نییه و گروپه‌كه‌ی چیتر چاوه‌ڕوانی قبوڵ ناكه‌ن".
باوكی سێ كچه‌كه كه مامۆستای بیركاریشه، رونی نه‌كردوه‌ته‌وه كه داواكارییه‌كه‌ی عه‌دیره چیی بووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌یه‌تی، به‌روونی عه‌دیره هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی و سوتاندنیانی كردوه.
به‌پێی مشتومڕی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌كه‌ره‌كه واته ئه‌حمه‌د عه‌دیره، له میلیشیاكانی فه‌یله‌قی پێنجی سوپای سوریا كه له‌لایه‌ن روسیاوه پشتیوانی ده‌كرێت، كاری كردوه.
له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی باوكه‌كه‌دا، سێ كچه‌كه‌ی كوژراون و هاوسه‌ره‌كه‌شی به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دواتریش وێنه‌ی باوك و كچه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام ناو و ته‌مه‌نیان ئاشكرا نه‌كراوه.
PM:08:48:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 13724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت