بۆ چاره‌سه‌ری ژنه‌كه‌ی چوو، كه‌چی خۆی مرد
وێستگه نیوزـ
پیاوه میسرییه‌كه ته‌مه‌نی 34 ساڵ بوو، هیچ نهخۆشییهكیشی نه‌بوو، ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتبوو بۆلای پزیشك كه چاره‌سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی میسر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناو كلینكێكی پزیشكی بڵاوكرایه‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت كه پیاوێكی میسری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌باته لای پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی له شاری شه‌رقیه‌ی میسر.
ژن و پیاوه‌كه له ئۆتۆمبیلێكی بچوك ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن "توك توك" داده‌بزن و ده‌چنه كلینكه پزیشكییههوه، پیاوه‌كه له‌سه‌ر كورسییه‌ك داده‌نیشێت، به‌ڵام له‌پڕ سه‌ری داده‌نه‌وێنێ و ده‌كه‌وێت به زه‌ویدا، ئه‌وانه‌ی له‌وێ ئاماده به هانایه‌وه ده‌چن، به‌ڵام بههاناوهچونهكه كه‌ڵكی نه‌ماوه و پیاوه‌كه گیانی ده‌رچووه.
پزیشكه‌كه دێته ده‌ره‌وه بۆ پشكنینی پیاوه‌كه و ئه‌ویش دوپاتیده‌كاته‌وه كه گیانی له‌ده‌ستداوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وتراوه كه پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه و هیچ نهخۆشییهكیشی نه‌بووه
PM:08:52:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 7940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت