بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەشی کاروباری كارتی نيشتیمانی لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتیانی سورداش، سروچک، گەرمک و بیارە ئاگادار دەکەنەوە کەهەرکارێکی پێویستیان هەیە کە پەیوەندی بەناسنامەوە هەبێت پێویستە تا 1ی مانگی داهاتوو سەردانیان بکەن، بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو بەروارە دۆسییەکانیان رەوانەی بەغدا دەکرێت.

بەشی کاروباری كارتی نيشتیمانی لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، داوا لە هاوڵاتیانە دەکات کە نفوسەکانیان سەربە فەرمانگەکانی باری شارستانی سورداش و سروچک و گەرمک وبیارەیە لەسبەینیەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئەو فەرمانگانە بکەن بەمەبەستی هەر مەمەڵەیەک هەیانە و تا ئیستا نەیانکردوە وەک تۆماری لەدایک بوونی منداڵ، گۆڕین یان مامەڵەی ونبونی پێناسەی باری شارستانی و وەرگرتنی صورە قید و هتد.

ئەوەش هاتوە،  لەدوای ئەو  بەروارەوە کە دەکاتە 2020/10/1 ئیش و کار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێت بەهۆی ئەوەی تۆمارەکانیان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت بەمەبەستی "خەزن" کردنیان لە سیستمی کارتی نیشتیمانی.


PM:08:42:27/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 5184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت