سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی به‌در داوا له كازمی ده‌كات هاوكاریی ئێران بكات
وێستگه نیوزـ
سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی به‌در كه رێكخراوی چه‌كداریی شیعه‌ی عیراقه و هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، داوای له حكومه‌تی مسته‌فا كازمی كرد هاوكاریی ئێران بكات بۆ سوككردنی ئه‌و سزا قورسانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاندوه.
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی عیراق له‌سه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندویه‌تی روون نییه، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌وه بزانێت كه عیراق قه‌رازی ئێرانه و ده‌بێت هاوكاریی بكات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی داهاتوی ئه‌مریكا، به‌یاتی رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ یان جۆ بایدن هیچ له دۆخه‌كه و سیاسیه‌تی واشنتن ناگۆڕێت و وتی "ئه‌وان وه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌ك وان و به‌پێی ئه‌و پلانه ده‌جوڵێندرێن كه بۆیان دانراوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند سزاكانی سه‌ر ئێران كه‌وتونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هۆشداریی دا به وڵاتانی دراوسێی ئێران و جیهان له جێبه‌جێ نه‌كردنی سزاكانی سه‌ر تاران.
PM:06:40:21/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت