سه‌مای له‌دایكبونه‌كه‌ی به هه‌ڵدانی دۆلار كرد
وێستگه نیوزـ
مریا‌م كلینك، نمایشكاری جلوبه‌رگی لوبنانی كه هه‌میشه به جله نمیچه‌ڕوته‌كانی هه‌را ده‌نێته‌وه، رۆژی 14ی ئه‌م مانگه ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبونی 50 ساڵه‌ی خۆی گێڕا.
یادی له‌دایكبونه‌كه خراپ به‌سه‌ریدا شكایه‌وه، چونكه مریا‌م به جۆرێك ره‌فتاری كرد كه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای لوبنان ناگونجێت كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ی زیانێكی زۆری ئابوریی به‌ركه‌وتوه.
مریا‌م كلینك به جلێكی ته‌نكی په‌مه‌ییه‌وه سه‌مای ده‌كرد و له‌كاتی سه‌ماكردنه‌كه‌یدا به بڕێك دۆلار باوه‌شێنی خۆی ده‌كرد و دواتریش دۆلاره‌كانی هه‌ڵدا به ئاسماندا، له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه بوو كه به سه‌ماكردنه‌وه چووه سه‌ر دۆلاره‌كان و خسته ژێر پێیه‌وه.
مریا‌م له‌دایكبوی ساڵی 1970یه و باوكی لوبنانی و دایكی خه‌ڵكی وڵاتی سڕبایه، ئه‌م خانمه له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری نمایشی جلوبه‌رگ و له ساڵی 2012ش ده‌ستی به‌گۆرانی وتن كردوه.
ره‌فتاره‌كه‌ی مریا‌م كلینك له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی دۆخی خراپی دارایی و ئابوریی لوبنانه‌وه، ده‌یان كه‌س خۆیان كوشتوه، رۆژی 4ی ئابیش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌وره له به‌ندره‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان رویدا و 2700 ته‌ن مادده‌ی نیتراتی ئامۆنیا ته‌قییه‌وه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیاترله 170 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون و زیانی ملیاران دۆلاریش به‌ر ژێرخانی ئابوریی پایته‌خت كه‌وت.
PM:11:54:16/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 6320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت