هیوا جەمال دەچێتە ئەو كەناڵەی وابڕیارە لاهور شێخ جەنگی بیكاتەوە


وێستگەنیوز-
هیوا جەمال پێشكەشكاری بەرنامەی ڕوداوی ئەمڕۆی كەناڵی ئاسمانی ڕووداو  بە گرێبەستێكی سێ قات مووچە دەچێتە كەناڵەكەی لاهوری شێخ جەنگی.

بەپێی زانیارییەكان هیوا جەمال بڕیارە بەمزووانە دەستبەكار بێ لە كەناڵە نوێیەكەی لاهور شێخ جەنگی كە لەئێستادا لەقۆناغی سەرەتایدایەو چەند كارمەندێكی كەم تیایدا بەفەڕمی كاردەكەن و هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پاڵپشتی دارایی دەكات.

وێستەگە زانیوویەتی ئۆفەری گەورە خراوەتە بەردەوام رۆژنانووسە دیارەكانی  رووداو و وەك مووچەی چەند قات و ئۆتۆمبێل و شوقە.
 
وێستگە نیوز، چەند جارێك پەیوەندی كرد بە هیوا جەمالەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەئەدایەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی لەكەناڵی ئاسمانی ڕووداو هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و وتی رووداو "پرۆژەیەكی گەورەی كاریگەرە و بێ ركابەر دەمێنێتەوە".


PM:03:30:10/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 24556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت