دوو بومەلەرزە لە کەلار روویاندا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 11:38 خولەک بۆ 11:43 خولەکی پێش نیوەڕۆئ ئەمڕۆ شەممە، دوو بومەلەرزە سنوری قەزای کەلار رویانداوە و گوڕی بومەلەرزەکانیش 3.7 پله و 2.9 پلەی رێکختەر بوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دوو بومەلەرزە لە نزیک شاری کەلار ڕوویدا، یەکەمیان کاتژمێر 11:38 خولەکی پێش نیوەڕۆ بە گوڕی 3.7 پله به پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 10km له ژێر بەرزاییەکانی گوندی دەورەی نزیک ڕووباری سیروان ڕوویداوە کە تەنها 5 km لە سەنتەری قەزای کەلارەوە دوورە.
ئەوەش هاتوە، بومەلەرزەی دووەم کاتژمێر 11:43 خولەکی پێش نیوەڕۆ بە گوڕی 2.9 پله به پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 10km له ژێر ڕووباری سیروان نزیک گەڕەکی بەردەسوور ڕوویداوە کە تەنها 2 km لە سەنتەری قەزای کەلارەوە دوور بووە.
PM:12:57:01/08/2020
ئهم بابهته 4944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت