سابیر کوردستانی تووشی کۆرۆنا بوو
هونەرمەند سابیر کوردستانی
وێستگه نیوز ـ
هونەرمەندی ناوداری باشووری کوردستان سابیر کوردستانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.
هاوڕێ سابیر، کوڕی هونەرمەند سابیر کوردستانی رایگهیاند: هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
سەبارەت بە تەندروستی باوکیشی، هاوڕێ سابیر بۆ رووداو دهڵێ: "سەرەتا تایەکی بەرزی هەبوو، ئێستا تای نەماوە، بەڵام کەمێک تەنگەنەفەسە، بە گشتی تەندروستی خراپ نییە".
هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەکانی لەدەستدەدات. خاوەن دەیان گۆرانییە کە وەک خۆی دەڵێت: "زۆربهی گۆرانییهكانم رووداوێكی راستی له پشتهوهیه، به تایبهتیی ئهو گۆرانییانهی كه خۆم تێكستهكانیم نووسیوه".
لە هەرێمی کوردستان تائێستا چەندین هونەرمەندی بواری گۆرانی و شانۆ و دراما و سینەما تووشی کۆرۆنا بوون. یەكێک لە هونەرمەندانەش گیانی لەدەستداوە، ئەویش گۆرانیبێژ عەتا چاوشین بوو.
هــ. ر
PM:01:21:29/07/2020
ئهم بابهته 8860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت