پارێزگاری هەولێر: بۆ هاتنەژوورەوەی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك 50 دیناری پشکنین وەردەگرین

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆئەوەی جووڵەی ئابووری و بازرگانی لە هەولێر نەوەستێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە میکانیزمی نوێ بۆ هاتنە ناو پارێزگاکە جێبەجێدەکرێت، لەناویاندا ئەنجامدانی پشکنین بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عیراق بە نرخێک کە لە 50 هەزار دینار زیاتر نەبێت.

 
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەموو بازگەکانی پارێزگای هەولێر بنکەی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێن، ئەو هاووڵاتییانەی لە پارێزگاکانی دیکەی عیراقەوە دێن بە بڕێک پارە کە لە 50 هەزار دینار زیاتر نەبێت، پشکنینیان بۆ دەکرێت.
 
سەبارەت بە میکانیزمی تایبەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بەوە کرد کە میکانیزمەکە جیاوازیی دەبێت و هاونیشتمانیان دەتوانن پشکنین بکەن و پێویستیان بە هەماهەنگی نەبێت بۆ هاتنە ناو هەولێر.
 
گرتنەبەری ئەم میکانیزمەش، وەک پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بۆ ئەوەیە جووڵەی ئابووری و بازرگانی لە هەولێر نەوەستێت، چونکە داخستنی سنوور لەگەڵ شارەکانی دیکەی عیراق، کاریگەریی لەسەر ئابووریی شارەکە دروستبووە.
 
راشیگه‌یاند: دوای گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بڕیارە ئەو میکانیزمە جێبەجێبکرێت.
 


PM:01:12:13/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت