لە عێراق 2 هەزار و 125 تووشبووی نوێی كۆرۆنا راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنای راگەیاند كە 2 هەزار و 125 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 11 هەزار و 711 گومانلێكراو ئەنجامدراوە و دەرەنجام 2 هەزار و 125 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 105 كەسیش بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و 1940 حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆماركراوە.

تا ئێستا كۆی ئەوانەی لە سەرانسەری عێراق تووشی پەتاكە بوونە ژمارەیان گەیشتە 60 هەزار و 479 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 473 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و 33 هەزار و 17 كەسیش بە تەواوی چاك بوونەتەوه و 24 هەزار و 989 كەسیش لە نەخۆشخانەكان لەژێر چاودێری پزیشكیدان، لەو ژمارەیەش 306 كەس بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییان لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.


PM:05:05:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو