لە سەرەتای هێرشی توركیا 693 تۆپ بەر سنوری دەركار كەوتوون


وێستگەنیوز- رەڤەند گوهەرزی

بەرێوەبەری ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ رایگەیاند، لە سەرەتای هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكان 693 تۆپ بەر گوندەواری ناحیەی دەركار و دەوروبەری كەوتوون.

زێرەڤان مۆسا، بەرێوەبەری ناحیەی دەركار بەوێستگەنیوزی راگەیاند، دوو رۆژە بارودۆخی ئەمنی لە سنوری ناحیەكەیان ئارامترە لە رۆژانی رابردوو، ئاماژەی بەوەكرد، لە سەرەتای هێرشەكانی سوپای توركیا 693 گولـلەی تۆپ و 70 رۆكێت بە گوندەوار و چیای خامتیر و گەلی پسئاغا و دەوروبەری كەوتوون.

ناوبراو روونیكردەوە، لە ناو گەلی پسئاغا 13 گوند زیانیان بەركەتووە و لە ناوچەی مچوولیاش شەش گوند بەهۆی هێرشەكانی توركیا زیانیان پێكەوتووە، بەوتەی زێرەڤان نزیكەی 25 گوند لە سنوری ناحیەی دەركار زیانیان پێگەیشتووە و دوو رۆژە ئەو گوندانەی نزیكن لە سەنتەری ناحیەكە ئاسانكاری بۆ جوتیارانی كردووە دەچنە ناو رەز و باخەكانیان.


PM:04:46:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت