کوتلەیەکی نوێ بۆ پشتیوانی له كازمی پێكهێنرا
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پێکهێنانی کوتلەیەکی نوێی لە پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاند كە ژمارەیەكی زۆر پەرلەمانتار لەخۆی دەگرێت و پشتیوانی دهكات له مستەفا کازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق.
کوتلە ناوی (عیراقیون)ه و به ههوڵ و سهرۆكایهتیی عەمار حەكیم، سهرۆكی رهوتی حیكمه پێكهێنراوه، حهكیم وتەیەكدا وتی، "(عیراقیون) کوتلەیەکی سیاسی پەرلەمانی جەماوەرییە و لە دەوڵەتەوەیە و بەرەو فەزای دەوڵەت هەنگاو دەنێت و هەوڵەكانیشی بۆ دەوڵەتە. "
وتیشی ئهم کوتلە نوێیە پشتگیری دەوڵەتێكی بەتوانای بەهێز دەكات كە خاوەنی سەروەری نیشتمانی بێت هەروەها پشتگیری ئیرادەی جەماوەری دەكات دوور لە پشکپشکێنەی حزبی و گرێبەستە گوماناوییەكان و لێكتێگەیشتنە كاتییە بێ سودەكان.
عەمار حەكیم ئاشكراشیكرد كه کوتلە نوێیهكه نزیکەی 40 پەرلەمانتار لە خۆدەگرێت بەڵام پشت بە زمانی ژمارەكان نابەستێت بەڵكو كاردەكات بۆ پێشكەشكردنی نمونەیەكی نوێ لە ئیدارەدانی سیاسیی پێگەیشتوو كه له ئاستی بهرپرسیارێتیدا بێت.
PM:10:05:30/06/2020
ئهم بابهته 4296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت