حزبوڵای عیراق: چه‌كه‌كانمان ته‌نها راده‌ستی ئیمامی مه‌هدی ده‌كه‌ین
وێستگه نیوزـ
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عیراق بە بڵاوكراوه‌یه‌ك له‌مپه‌ڕێكی گه‌وره‌یان خسته به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا و رهتیانكردنهوه چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌ن.
پێگه‌ی فه‌رمیی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عیراق پۆستێكی بڵاوكره‌وه و جهختیكردوهتهوه كه چه‌كه‌كانی ده‌ستیان ته‌نها راده‌ستی "ئیمام مه‌هدی" ده‌كه‌ن و نوسیویانه "چه‌كی به‌رگریی ئیسلامی، چه‌كێكی شه‌رعییه و ته‌نها راده‌ستی كوڕی ئیمام حه‌سه‌ن ده‌كه‌ین" كه مه‌به‌ست لێی ئیمامی مه‌هدییه كه شیعه‌كان به كوڕی ئیمام حه‌سه‌ن كوڕی ئه‌بوتالیبی ده‌زانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌كدارانی حزبوڵای عیراق بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌وڵه‌كانی كازمی و پڕژهكهی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گروپه چه‌كداره‌كان، وێنه‌ی كازمییان خسته ژێر پێیانه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی هه‌ینیی رابردوو، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق له ناوچه‌ی دۆره‌ی شاری به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منییان ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی لیوای 45ی سه‌ربه به‌رگریی میللیان ده‌ستگیركرد كه چه‌كداری گروپی حزبوڵای عیراقن.
چەكدارەكان تۆمەتباربوون بەوەی پلانیان بۆ هێرشەكردنە سەر نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیان له به‌غدا داڕشتووه، بە تایبەتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا له به‌غدا.
دوای ده‌ستگیركردنیان رۆژی دووشه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2010، دادگای عیراق چه‌كداره‌كانی ئازاد كرد و رایگه‌یاند كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ست نه‌كه‌وتووه ئه‌و چه‌كداران به‌نیازی هێرش و په‌لامارێكی له‌وجۆره بن.
AM:10:09:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت