دوو حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كرا
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر تۆماركرا، كه دوو پیاون و ته‌مه‌نیان 75 ساڵ و 27 ساڵه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا".
ئاشكراشی كردووه: "تووشبوه‌كان دوو پیاوی تەمەن 75 و 27 ساڵن، نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەرەکی کوێستان و ناحیەی عەنکاوە لە پارێزگای ھەولێر".
PM:09:08:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت