د.کامەران قەرەداغی: كۆرۆنا وه‌ك كاره‌سات نابینم له كوردستاندا، ئه‌مه خه‌ڵك تۆقاندنه
د.کامەران قەرەداغی
وێستگه نیوزـ
مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی پێی وایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستاندا كاره‌ساتی نهخوڵقاندوه و ئه‌وه‌ی ده‌كرێت "خه‌ڵك تۆقاندنه".
له گفتوگۆیه‌كی چڕدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا، د.کامەران قەرەداغی، پزیشکی ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی سنگ و بۆری هەوا، مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی وتی: له‌ئێستادا كۆرۆنا وه‌ك كاره‌سات نابینم له‌كوردستاندا، ئه‌مه خه‌ڵك تۆقاندنه، هه‌میشه نه‌خۆشی و زانست ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت بۆ ده‌سكه‌وتی سیاسی".
وتیشی "ده‌سه‌ڵات له كوردستان نایه‌وێت مرۆڤی كورد له ڤایره‌سه‌كه تێبگات، ده‌توانن به‌و په‌ره‌گرافه ئێمه زیندانی بكه‌ن و بمانده‌ن به دادگا، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین به تراژیدیا ده‌ژین، نه‌ته‌وه‌یه‌كن خه‌ڵك بتۆقێنین، هه‌ركاتێك خه‌ڵك ترسێنرا و تۆقێنرا ئیتر كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت. "
" د. كامه‌ران پێی وایه كه "باشترین هۆكار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مرۆڤ ترس و تۆقاندنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی زانستی باسی كۆرۆنا بكه‌یت، خه‌ڵكه‌كه تێبگه‌یه‌نرێت كه كۆرۆنا ئه‌مه‌یه، تێده‌گات كۆرۆنا ڕێژه‌ی مردنی له جیهاندا چه‌نده.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر تۆ وه‌زیری ناوخۆ، وەزیری ته‌ندروستی، سه‌رۆكی حكومه‌ت، پارێزگار هه‌ركام لهوانهبویتایه چیت ده‌كرد؟ د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت: " بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆم نه‌ده‌دا، به‌ڵام شتێكی ترم ده‌كرد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ناتوانرێت له كوردستاندا سزای ماددی خه‌ڵك بدرێت، خه‌ڵك پاره‌ی پێ نییه تا سزای بده‌یت، له ئیمارات و قه‌ته‌ر و ئیتاڵیا، قانوون ده‌رچوو، سزای ماددی خهڵكییان ده‌دا. له ئیتاڵیا سزاكه ئه‌وه‌بوو له 300 یۆرۆوه تا سێ مانگ زیندانی بوو، له ئیمارات 3000 درهه‌م بوو."
ده‌شڵێت "مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه له كوردستاندا بارودۆخێكی ئابوری ئه‌وه‌نده شڕ هه‌یه كه نه‌ده‌توانرێت زیندانی بكه‌یت و نه‌ده‌توانرێت سزای پاره‌ی بده‌یت، كه‌واته هه‌رچی یاسایه‌ك ده‌رده‌كرێت له كوردستاندا دژی خه‌ڵك شكست ده‌هێنێت، چونكه خه‌ڵكه‌كه وێرانه، برینداره له‌ڕووی ئابورییه‌وه."
مامۆستاكه‌ی زانكۆی سلێمانی به‌راشكاوی رونیكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێـ "ئه‌گه‌ر من بم قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاناگه‌یه‌نم به‌ڵام ده‌بێت به‌ڕاشكاوی به خه‌ڵكه‌كه بوترێت كه بۆچی وامان لێهات؟ له‌ناوچه‌ی سلێمانی چی ڕوویدا؟ ئێستا یه‌ك كۆمه‌ڵ كه‌یسمان هه‌یه كه له‌به‌غداوه هاتوون. له ئێرانه‌وه هاتوون. كه‌واته ده‌بێت ئه‌مانه بێنه سه‌ر ته‌له‌فزێون و بڵێن، ئێمه دان ده‌نێین به‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵانه ڕویداوه، لێپرسراوی ئه‌منی و شاره‌وانی و ته‌ندروستی شاره‌كانی كوردستان واته له‌هه‌ر شارێكدا حاڵه‌ت زۆر زۆره، ده‌بێت پرسیار له به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئه‌و شاره بكرێت، شایه‌ت هه‌یه له هه‌موو كوردستاندا كه چۆن سنوره‌كانییان چۆڵكردوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌ندروستی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك ده‌یانه‌وێت ئه‌م شتانه ڕه‌تبكه‌نه‌وه."
AM:11:52:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت