وه‌زیری وزه‌ی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی باڵا گه‌یشته عیراق
وێستگه نیوزـ
به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری وزه‌ی ئێران، وه‌فدێكی باڵای ئەو وڵاتە به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و بەنیازە لەگەڵ وەزیری کارەبا و دارایی عیراق کۆببێتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2020، وه‌فدێكی باڵای ئێران به سه‌رۆكایه‌تی ره‌زا ئاردكانیان، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
وه‌فده باڵاكه‌ی ئێران له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵ‌تیی به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقه‌وه پێشوازییان لێكرا.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه وه‌فده‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق له‌نێویاندا وه‌زیرانی كاره‌با و دارایی كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی دۆسییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات.
AM:10:40:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت