سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و حه‌لبوسیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عیراق كۆبونه‌وه‌یه‌ك ساز بكات و یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق وه‌ك ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی‌ دانیشتنەکەی‌ سبەینێ چوارشەممە له‌گه‌ڵ سەرۆکی‌ فراکسیۆنەکان كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكراشیكرد كه‌  تائێستا بەرنامەی‌ کاری‌ دانیشتنەکەی‌ سبەینێ دیاری‌ نەکراوە و كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئه‌مڕۆش بۆ دیاریكردنی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌ بۆ سبه‌ینێ.
  
عامر فایز، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ عیراق رایگەیاندوه‌ كه‌ پێدەچێت لە دانیشتنەکەی‌ سبەینێی‌ پەرلەمانی‌ عیراقدا کابینە وەزارییەکەی‌ مستەفا کازمی‌ دەنگی‌ لەسەر بدرێت و تەواو بکرێت.  
  
وتیشی: پەرلەمان لە دانیشتنەکەی‌ سبەینێیدا چەند بابەتێکی‌ گرنگ تاوتوێ دەکات و ڕەنگە یەکێک لە بڕگەکانی‌ دانیشتنەکەش دەنگدان بێت بە تەواوکردنی‌ کابینە وەزارییەکەی‌ مستەفا کازمی‌ ئەگەر کۆدەنگییەک هەبێت لەسەر کاندیدی‌ وەزارەتە بەتاڵەکان.  


AM:09:33:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت