هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به به‌كارهێنانی یه‌كه‌م ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
بڕیاره هه‌فتەی داهاتوو روسیا دەست بکات بە چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا بە یەکەم دەرمانی "پشتپێبەستراو" لەو وڵاتەدا.
سندوقی نیشتیمانی ڕوسیا کە هاریکاریی دارایی تیمە تەندروستییەکانیان کردووە بۆ تاقیکردنەوە لەسەر دەرمانەکە ئه‌و هه‌نگاوه به هیوابەخش ده‌زانێت بۆ سوککردنی فشارەکانی سەر دامەزراوە تەندروستییەکان و خێراکردنی پڕۆسەی گەڕانەوەی چالاکییە ئابورییەکان.
كیریل دیمتریف، سەرۆکی سندوقی نیشتیمانی ڕوسیا ئاشكرایكردوه كه ده‌رمانه‌كه ناوی (ئەفیفافیر)ه و نەخۆشخانەکانی ڕوسیا دەتوانن لە 11ی ئەم مانگەوە ئەو ده‌رمانه دژی کۆرۆنا بەکاربهێنن.
وتیشی، کۆمپانیای دروستکەری دەرمانەکە بڕی پێویست بۆ چارەسەری نزیکەی 60 هەزار نەخۆش لە مانگێکدا بەرهەمدەهێنێت.
دەرمانی (ئەفیفافیر) لە کۆتایی ساڵانی 1990 لەلایەن کۆمپانیایەکی ژاپۆنییەوە پەرەی پێدرا، پاشان کۆمپانیای "فوجی فیلم" کاتێک چالاکیەکانی بۆ پاراستنی تەندروستی فراوانکرد، ده‌رمانه‌كه‌ی کڕییەوە.
PM:10:34:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 7060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت