روحانی: ئێران دهستپێشخهر نابێت بۆ كێشه، بهڵام وهڵامی توندیشی بۆ ئهمریكا دهبێت
وێستگه نیوزـ
لەبارەی کێشەی کەشتییە نەوتییەکانی کاریبییەوە، سەرۆک کۆماری ئێران بە میری قەتەردا پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی ڕەوانەی ئەمریکا کرد.
حهسهن روحانی، سهرۆك كۆماری ئێران و پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی دەستپێشخەر نابێت لە ڕوودانی هەر ململانێ و کێشەیەکدا، بەڵام بەرگری لە مافی ڕەوای خۆی دەکات بۆ پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکەکەی.
جەختیشیکردوەتەوە، ئەگەر ئەمریکا ببێتە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ کەشتییە نەوت گوێزەرەکانی ئێران لە ناوچەی کاریبی و هەر ناوچەیەکی دیکە، وەڵامی هاوشێوەیان دەدەنەوە.
روحانی هیوای خواستوە ئەمریکییەکان هیچ هەڵەیەک نەکەن، لەبەرئەوەی ئەوان وەڵامیان دەدەنەوە و ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا لەهەندێ شوێنی جیهان لەلایەن ئێرانەوە ڕەت دەکرێتەوە، راشیگهیاندوه ئەمریکا بەردەوامە لە گرتنەبەری "ڕێگای نادروست و مامەڵەی نامرۆیی" سەرەڕای ئەو بارودۆخەی جیهان پێیدا تێدەپەڕێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە.
روحانی ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە ئامانجی گەرەنتیکردنی ئاسایشی هەرێمایەتی.
لهبهرامبهریشدا میری قەتەر جەختیکردوەتەوە لەسەر ئەوەی ئاسایشی هەرێمایەتی لە ڕێگەی هاریکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکەوە بەدی دێت و پێویستە ئەو کارە بکرێت بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی ڕێڕەوە ئاوییەکانی کەنداو.
PM:04:48:23/05/2020
ئهم بابهته 1868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت