وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئاشكراكرد كه‌ موچه‌كانیان كه‌مده‌كرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری دارایی عیراق رایگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ موچه‌كانیان 500 هه‌زار یان كه‌متره‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌.

عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عیراق له‌ لێدوانێكدا ئاشكرایكرد كه‌ بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌ت ده‌ستكاریی موچه‌ ده‌كات.

وتیشی، ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ موچه‌كانیان 500 هه‌زار دینار یان كه‌متره‌، موچه‌كانیان كه‌م ناكرێته‌وه‌ و جگه‌له‌وان، كه‌مكردنه‌وه‌ و ده‌ستكاریكردن، هه‌موو موچه‌خۆرێك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ نیوه‌ی بودجەی‌ حكومه‌ت ده‌بات به‌تایبه‌ت موچه‌ به‌رزه‌كان.

وه‌زیری دارایی عیراق باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ده‌رماڵه‌ی پله‌ باڵاكاندا هه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌ك هه‌بێت، ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه‌.

عه‌لاوی وتیشی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌ پله‌ پێنجه‌وه‌ نزیكن، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ یان پاشه‌كه‌وت یان به‌ستنه‌وه‌ی به‌ بیمه‌ی ته‌ندروستی و نیشته‌جێبوونه‌وه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین.


PM:11:10:22/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 45204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت