كازمی و پۆمپیۆ ئاماده‌كاری بۆ گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان به‌غدا و واشنتن ده‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداو باسیان له‌ هاوكاریی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی كرد.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌ و له‌ گفتوگۆی نێوانیاندا دۆسیه‌كانی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كراوه‌.

كازمی و پۆمپیۆ باسیشیان له‌ قه‌یرانی ئابوریی جیهان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نخری نه‌وت و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئابوریی عیراق و شوێنتی چاره‌سه‌ركردنی كردوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كازمی و پۆمپیۆ باسیشیان له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به‌ گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان به‌غدا و واشنتن كردوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت.


PM:09:57:22/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو