راوێژكارێكی كازمی باس له‌ كێشه‌ی دابینكردنی موچه‌ی مانگی داهاتوو ده‌كات


وێستگه‌ نیوز

راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ كێشه‌ی حكومه‌ت له‌ دابینكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی داهاتودایه‌ و هه‌رچۆنێك بێت هه‌وڵی پاراستنی فه‌رمانبه‌ره‌ موچه‌ كه‌مه‌كان ده‌ده‌ن.

موزهر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ داهاتی ئه‌م مانگه‌ی حكومه‌ت له‌ دوو ترلیۆن دۆلار كه‌متره‌ و بۆ مووچه‌ی مانگی داهاتوو پێویستمان به‌ پێنج ترلیۆنه‌.

وتیشی، داهاته‌كانی دیكه‌ی جگه‌له‌ نه‌وت زۆر كه‌مه‌ و مانگانه‌ ته‌نها 100 ملیار دیناره‌، ده‌شڵێت، حكومه‌ت هه‌رچۆنێك بێت مووچه‌ی مانگی ئایاری دابین كرد و قه‌رزی له‌ سێ بانكی حكومی كرد، به‌ڵام كێشه‌ گه‌وره‌كه‌ بۆ مانگی داهاتووه‌.

راوێژكاره‌كه‌ی كازمی بۆ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران رایگه‌یاند كه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ بۆ دابینكردنی مووچه‌ و میكانیزمێك دانراوه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ موچه‌ی به‌رزه‌كان و له‌ هه‌مانكاتیشدا ده‌ستكاری نه‌كردنی ئه‌وانه‌ی كه‌ موچه‌یان كه‌مه‌.


PM:10:15:21/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو