نیویۆرك تایمز: به فهرمانی ئێران گروپه چهکدارهكانی عیراق هێرشهكانیان بۆسهر ئهمریكا راگرتووه
وێستگه نیوزـ
دوای ئەوەی تاران پشتیوانی لە مستەفا کازمی کرد بۆ وهرگرتنی پۆستی سهرۆك وهزیرانی عیراق، تاران فەرمانی بە گروپە چەکدارەکانی هاوپهیمانی له عیراق کرد هێرشە موشەکییەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ڕابگرن.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە"ئێستا ئێران شێوازی قسەکردنی بەرانبەر ڕۆژئاوا خاو کردوەتەوە، سیاسەتی ئیستفزازکردنی گۆڕیوە بۆ سیاسەتی "هاریکاری سنوردار"، بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەمریکییەکان پێشوازییان لەو گۆڕانە کردووە لە هەڵسوکەوتی ئێران بەشێوەیەکی ئارام و ناڕاستەوخۆ، سەرەڕای ئەوەی بە ئاشکرا داننانێن بەهەر گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ئێراندا.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای چەند مانگێک لە هێرش و وەڵامدانەوەی یەکتر لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە عێراق کە هەردولایانی خستبوە لێواری شەڕ، تاران چالاکی گروپە چەکدارەکانی راگرتووە و بە ڕێژەیەکی گەورە هێرشەکانی کەمکردووەتەوە.
رۆژنامهكه دهلێت كه ئێران دژایەتی نیشان نەدا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەلایەن مستەفا کازمییەوە کە لەلایەن "ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت" و دهڵێت ئێران نه پێشوازیی لە کازمی كرد وەک بژاردەیەکی ئەمریکی و نه فشاریشی خستە سەر حزبە هاوپەیمانەکانی لە عیراق تا پشتیوانی له كازی بکەن.
بهوتهی سیاسەتمەدارێکی عیراق كه به رۆژنامەکەی وتووە، "ئێران زیادەڕۆیی کرد لە یاریکردن بە کارتەکان لە لوبنان و سوریا، پاشان خۆپیشاندانەکانی پایزی بەدوادا هات، لە ڕاستیدا شیعە دژی ئێران خۆپیشاندانیان کرد و بەرپرسانی ئێرانیان هەژاند".
AM:10:56:20/05/2020
ئهم بابهته 4116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت