له‌سه‌ر سوكاریه‌تیكردن بە هاوڵاتییەک، كازمی سزای ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی دا
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه‌كی عيراقی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كی بڵاكردبوه‌وه و رایگه‌یاندوو كه له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ته‌نها پێنج هه‌زار وه‌ك به‌رتیل ده‌دات به هێزه‌كانی پۆلیس و دوكانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، دواتر پۆلیس ده‌ستگیركرد و وه‌ك سوكایه‌تییه‌ك سه‌ر و سمێڵی تاشی.
سوكایه‌تیكردن به‌و هاوڵاتییه و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی، ناڕه‌زاییه‌كانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و به یه‌كه‌م سوكایه‌تی به هاوڵاتیان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مسته‌فا كازمی داده‌نرێت كه له وته و وتاره‌كانیدا پشتیوانی بۆ خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌بڕێت.
دوای روداوه‌كه‌ش فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد ئەو مەفرەزەیەی كە سوكایەتییان بە هاوڵاتییەكه كردبوو دەستبەسەركراون و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە پێكهێنرا و روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.
راشیگه‌یاندبوو كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره و مه‌فره‌زه‌كه‌شی سزا ده‌درێن، چونكه مافەكانی مرۆڤیان پێشێل كردوە.
پێشتر ئەو هاوڵاتیە لە رێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاویكردبوەوە كە سەرباری قەدەغەكردنی كردنەوەی دوكان و بازاڕ، بەڵام ئەو پێنج هەزار دینار دەدات بە پۆلیس و دوكان دەكاتەوە، بەو هۆیەشەوە مەفرەزەیەكی پۆلیس هاوڵاتییەكەیان دەستگیركرد و وەك سوكایەتییەك سەروسمێڵیان تاشی.
AM:08:47:20/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 14352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت