به‌وێنه..دوو كاتیۆشا له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه‌وه
وێستگه نیوزـ
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، دوو مووشه‌كی كاتیۆشا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیان به‌دواوه نه‌بوو.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا ئاشكرایانكرد كه دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوودا به دوو مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و یه‌كێك له گولـله كاتیۆشاكان به‌ر بینایه‌كی سه‌ربه ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
له‌دوای ئه‌و هێرشه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
AM:09:10:19/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت