ته‌ندروستیی عیراق: 144 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق دوو حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و 144 حاڵه‌تی نوێی توشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی ئااری 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد 144 كه‌س له‌ پارێزگاكانی به‌غدا و به‌سره‌ و واست و كه‌لابه‌لا و موسه‌ننا و سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون دوو توشبوش له‌ شاره‌كانی به‌غدا و دیاله‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 404 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 123 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو هه‌زار و 218ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:08:16:17/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت