شه‌پۆلێكی كوللـه ئێرانی گرته‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئێران رایگه‌یاند كه ناچاره په‌نا بۆ هاوكاریی هێزه‌كانی سوپا به‌رێت تا ئه‌و شه‌پۆله كوللـه‌یه بنبڕ بكات كه هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر به‌رووبوومی كشتوكاڵی دروستكردووه.
محه‌مه‌د ره‌زا میر، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئێرانه و ده‌رباره‌ی شه‌پۆله‌كه رایگه‌یاند: شه‌پۆله كوللـه‌كه زیانی بۆ سه‌ر به‌رووبوومی كشتوكاڵی به به‌های حه‌وت ملیار دۆلار هه‌یه.
وتیشی: "ئه‌مه خراپترین ئافاته كه ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه تووشی ئێران نه‌بووه و زیانه‌كانی هاوشێوه‌ی گورزی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و سزاكانی ئه‌مریكایه بۆسه‌ر تاران".
محه‌مه‌د ره‌زا میر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: كوللـه‌كان له‌جۆری كوللـه‌ی بیابانن و هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر 13 ناوچه‌ی ئێران كه رووبه‌ره‌كه‌ی به 200 هه‌زار هێكتار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتی ئێران له‌سه‌ر سنووری پاكستان تا ده‌گاته عیراق له رۆژئاوا و ئه‌گه‌ر واش بڕوات یه‌ك ملیۆن هێكتار زه‌وی، زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
هــ. ر
AM:11:56:16/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت