جیهان: ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدا به‌كۆرۆنا 300 هه‌زاری تێپه‌ڕاند
وێستگه نیوز- سكای نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی، به‌رواری 15ی ئایاری 2020 ژماره‌ی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا له‌جیهاندا گه‌یشتۆته 4 ملێۆن و 526 هه‌زارو 937 كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ش 303 هه‌زارو 403 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانی جیهان له‌كاتێكدایه ماوه‌ی دوو مانگ جیهان خۆیان كه‌رنتینه كرد‌و به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ناوه به‌ناوه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ به‌مه‌رج سوك كراوه‌و له‌هه‌ندێك شوێنی جیهانیش به‌ته‌واوی هه‌ڵگیراوه.
تائێستا ڤایرۆسەکە هیچ چارەسەرێکی نییە، شارەزایانیش پێشبینی دەکەن دروستکردنی ڤاکسینێک لە دژی ئەم ڤایرۆسە بەلایەنی کەمەوە 12 بۆ 18 مانگ بخایەنێت.
AM:11:38:15/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت