تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی بچڕاندنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كان له چین ده‌كات
وێستگه نیوزـ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له چین كرد كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی واشنتن بیر له‌وه بكاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ په‌ككین بپچڕێنێت.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه كه سه‌باره‌ت به سزادانی چین لێی كرابوو و له‌وباره‌یه‌وه وتی "زۆر شت هه‌یه به‌رامبه‌ر چین بیكه‌ین، ده‌توانین به ته‌واوی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ چین بپچڕین".
ئینجا تره‌مپ خۆی پرسیاری کرد و وتی "ده‌زانن ئه‌و كاته چی رووده‌دات"، هه‌ر خۆشی وه‌ڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان بپچڕین، ده‌توانین 500 ملیار دۆلاری چین بۆخۆمان گل بده‌ینه‌وه، من ئه‌مه‌م چه‌ند ساڵێكه وتووه و ئه‌مه‌ش بۆ زۆر وڵاتانی دیكه راسته".
له 30ی نیسانی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌ر ده‌سته كۆرۆنا له تاقیگه‌كانی شاری ووهانی چین دروستركراوه و دزه‌ی كردووه.
دواتر ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایانگه‌یاند كه ڤایرۆسی كۆرۆنا سروشتییه و دروستكراوی ده‌ستی مرۆڤ نییه.
PM:08:29:14/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت