هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌ی ئه‌م پیاوه‌ بۆ وای لێهاتووه‌

‌وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە عیراقییەکان بڵاوکراوەتەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
وێنەی ئەم پیاوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر جار دەبینرێت و زۆرێک پێیانوایە شێت بێت یان سواڵ بکات، بەشێكی دیکەش دەڵێن کەسێکی هەژارە، بەڵام راستییەکەی شتێکی دیكه‌یه‌.


بەگوێرەی میدیاکانی عیراق، ئەم پیاوە ناوی مەهدی دریعییە، پێشتر پزیشکێکی بەناوبانگی عیراقی بووە، لەساڵی 1995 خۆی نەشتەرگەری بۆ دایکی دەکات، بەڵام دایکی لە ژێر دەستیدا گیان لەدەستدەدات.

ئەم پزیشکە بەهۆی شۆکبوون و خەمخواردنی زۆرەوە، باری دەروونی تێکدەچێت و بەردەوام بە کۆڵانەکانی بەغدادا دەسوڕێتەوەو لەسەر دیوارەکان دەنوسێت (خۆشم ئەوێیت دایکە، لێم ببورە).

ئەم پزیشکە پێش ئەوەی تووشی ئەو حاڵەتە بێت یەکێک بووە لە پزیشکە بەناوبانگەکانی عیراق و پێنج زمانی زانیووە، به‌ڵام ئێستا رووخساری به‌و جۆره‌ گۆڕاوه‌.

 


PM:02:01:27/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 13608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو