به‌وێنه... زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی كه‌مپینی پرته‌قاڵی راگه‌یاند
وێستگه- هێڤی خالید
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25ی نۆڤه‌مبه‌ر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی توندوتیژی دژ به ژنان، زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق - سلێمانی كه‌مپینێكی به‌ناوی "په‌رته‌قاڵی" بۆماوه‌ی 16 رۆژ راگه‌یاند. به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له كه‌مپینه‌كه‌دا چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌دن به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ژنان".
بژار عه‌لی بۆسكانی، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق - سلێمانی، به وێستگه‌ی راگه‌یاند: "ئێمه له زانكۆی ئه‌مریكی جگه له‌و خوێندنه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین چه‌ندین سه‌نته‌رمان دامه‌زراندوه له‌نێویشیاندا سه‌نته‌ری جێنده‌رمان دامه‌زراندوه".
وتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ د. چۆمان هه‌ردی سه‌رۆكی به‌شی ئینگلیزی له زانكۆی ئه‌مریكی دیوانێكی به‌ناوی "رامان له ژنان" بلاَوكرده‌وه كه باس له‌نه‌هه‌ماتیه‌كانی ژنانی رزگاربووی تاوانی ئه‌نفال ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی توندوتیژی دژ به‌ژنان كه‌مپینی په‌رته‌قاڵیمان بۆ ماوه‌ی 16 رۆژ راگه‌یاند كه مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه له‌پاڵ خوێندنه‌كه‌یانه‌وه خوێندكاران ئاگاداری كێشه و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵه‌گه بن".
برژار عه‌لی بۆسكانی، باسی له‌وه‌شكرد: "ئه‌م كه‌مپینه به‌هاوكاری دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به بواری مافی ژنان ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، كه خۆی له‌چالاكی جۆراو جۆر و سیمنار ده‌بینێته‌وه".
PM:07:12:25/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 2827
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت