له دوو روداوی هاتوچۆدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
سه‌ره‌ڕای جێبەجێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، دوێنێ پێنجشه‌ممه له ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی و لەسەر رێگای هەولێر – شەمامک دوو روداوی هاتوچۆ روویاندا و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كە ئۆتۆمبیلێكی جۆری (شیری تیکو استیشن) شۆفێرەكەی بەناوی (ح. ح. ا) لە ڕەگەزی نێر تەمەن سەروو 39 ساڵ دانیشتووی چواڕقوڕنە/گەڕەكی قەندیل، منداڵێكی تەمەن یە ك ساڵی شێلاوه بەناوی(ی. ڕ. ئ) لە ڕەگەزی مێ دانیشتووی چوارقوڕنە/گەڕەكی قەندیل لە بەر دەركی ماڵی خۆیان لە سەر شە قام بەو هۆیەوەمنداڵەكە گیانی لەدەستدا.
راشیگه‌یاندوه كه ڕوداوەكە لە كاتێكدا بووە كە شۆفێری ئۆتۆمیلەكە بەسەر شەقامی گەڕەكەكەدا ڕۆیشتووە و بێ ئاگایانە منداڵەكەی شێلاوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ڕێگای نێوان هەولیر - شەمامک، پیکابێک خۆی کێشاوە بەشۆفڵێکی وەستاودا، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستاندا بەڵام لە ماوەی رابردوودا چەندین روداوی هاتوچۆ ڕویانداوە
AM:08:58:10/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت