رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان: هۆكاری زیادبونی كۆرۆنا له‌ عیراق پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیانه‌


وێستگه‌ نیوزـ

رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهان‌ له‌وباوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیان به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌، ژماره‌ی‌ توشبوان به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ عیراق زیادیكردووه‌.

عه‌دنان نوار، ئه‌ندامی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهان‌ رایگه‌یاند، هۆكاری‌ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ تووشبووان به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ له‌ عیراق، پابه‌ندنه‌بوونی‌ هاوڵاتیانه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆ و رێوشوێنه‌ خۆپارێزییه‌كان، به‌جۆرێك تا ئێستاش به‌شێك له‌ هاوڵاتیان پابه‌ندنین به‌ رێكاره‌كانی‌ خۆپارێزی‌ و مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ تووشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ له‌ رۆژانی‌ رابردوودا".

ئه‌ندامه‌كه‌‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ " ئێستا بارودۆخه‌كه‌ له‌ عیراق له‌ژێر كۆنترۆڵ‌ ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام قۆناغی‌ مه‌ترسی‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌، وتیشی، پێویسته‌ هه‌موو عیراقییه‌كان پابه‌ندی‌ رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و خۆیان به‌ دوربگرن له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ و تێكه‌ڵاوبوون و دروستكردنی‌ قه‌ره‌باڵغی‌.

له‌ عيراق تائێستا هه‌زار و 122 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 65 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 373ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه‌.


AM:10:36:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو