هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازیی عیراق ده‌كشێنه‌وه
وێستگه نیوزـ
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بڕیاریداوه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دیكه‌ی عیراق بكشێته‌وه و بنكه‌كه راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كانی بكاته‌وه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بڕیاریداوه له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌بوغرێب له باكوری به‌غدا بكشێته‌وه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتووشدا بنكه‌كه راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كانی بكاته‌وه.
كشانه‌وه له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌بوغرێب، ده‌بێته شه‌شه‌مین بنكه‌ی سه‌ربازی عیراق كه به‌مدواییه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا لێی ده‌كشێته‌وه و راده‌ستی عیراقییه‌كانی ده‌كاته‌وه.
مانگی رابردوو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی بنكه‌ی سه‌ربازی قائیمی له‌سه‌ر سنوری سوریا و بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌ی وه‌ن و حه‌بانیه و چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی راده‌ستی هیزه عێراقییه‌كان كرده‌وه.
AM:10:27:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت