سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین ڕێگاكانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگه نیوز- ڕه‌وا مه‌حمود
له ئه‌نجامی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێداویستیه پزیشكیه‌كان داواكاری له ڕاده به‌ده‌ریان له‌سه‌ر بوو. به‌جۆرێك به‌شی زۆرێك له دانیشتوانی نه‌ده‌كرد، بۆیه خه‌ڵكی ڕێگای تایبه‌ت به‌خۆیان دۆزیه‌وه بۆ دروستكردنی ماسك كه هه‌ندێكیان هیچ بنه‌مایه‌كی پزیشكیان نیه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی ترسی زۆریان له تووشبون به ڤایرۆسه‌كه، ڕێگه‌چاره‌ی زۆر توندیان گرته به‌ر كه ڕه‌نگه هه‌ندێكیان مایه‌ی پێكه‌نین بن، لێره‌وه وێنه‌ی سه‌یرۆسه‌مه‌ره‌ترین ئه‌و ڕێگایانه ببینن كه خه‌ڵكی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسه‌كه گرتوویانه‌ته‌به‌ر له جیهاندا:
1. هاوڵاتیه‌كی چینی له‌شاری ووهان به‌مجۆره بازاڕكردن ده‌كات
2. ڕه‌نگه به‌مجۆره خۆت له كۆرۆنا بپارێزیت، به‌ڵام چۆن هه‌ناسه ده‌ده‌یت؟
3. له ئه‌گه‌ری دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، ئه‌م هاوڵاتیه ئه‌م ڕێگه‌چاره‌یه‌ی به گونجاوترین زانیوه بۆ خۆپارێزی
4. هه‌ندێك له هاڵاتیانی چین به‌م شێوه‌یه خۆیان و منداڵه‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌كاندا ده‌پارێزن.
5. دووباره چین، گرنگترین ئامانجیان ئه‌وه‌یه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه نه‌بێت
6. هاوڵاتیه‌كی چینی له یه‌كێك له سوپه‌رماركێته‌كاندا به ئاسته‌نگیه‌كی زۆره‌وه پاره‌كانی ده‌ژمێرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌سكێش و ماسكه‌كه‌یه‌وه كه بیرۆكه‌ی خۆیه‌تی
7. ئایا به‌كارهێنانی توێكڵی میوه ڕێگری له ڤایرۆس ده‌كات؟
8. وادیاره متمانه‌ی ته‌واوی به ماسكه‌كه‌ی نیه، بۆیه كیسه‌یه‌كی نایلۆنیشی كردوه به‌سه‌ریدا
AM:10:15:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 7152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت