ته‌ندروستیی سلێمانی: 16 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبونەوە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی چاكبونه‌وه‌ی 16 توشبوی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڤایرۆسه‌كه رزگاریان بووه گه‌یشته 104 كه‌س.
د. سه‌باح هه‌ورامی ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند كه تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە سێ ئافرەتن دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن.
راشیگەیاند كە دوان لە توشبوەكان بەرکەوتەی توشبوی پێشوون و یەکێکی دیكه‌شیان پێشینەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.
به چاكبونه‌وه‌ی ئه‌و 16 كه‌سه‌ش لە هەرێمی کوردستان 280 کەس توشی کۆرۆنا بوون، 104 کەسیان چاکبونەتەوە و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییە ته‌ندروستییه‌کان بن.
PM:11:42:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت