بەهۆی کۆرۆناوە سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا خرایهژێر چاودێریی وردەوه
وێستگه نیوزـ
بۆریس جۆنسن، سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا بههۆی توشبونی به ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە گواسترایهوه و خراویە ژێر چاودێری وردی پزیشکییەوە.
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆەوە دۆخی تەندروستی جۆنسن خراپتربووە و براوەتە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەی St Thomasو بۆ راپهڕاندنی كاروباری وڵاتیش، جۆنسن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی راسپاردوە.
تێکچوونی دۆخی جۆنسن، لە ئێستادا دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کارەکانی راپەڕێنێت.
بۆریس جۆنسن 10 رۆژ پێش ئێستا و رێککەوتی 27 ئازاری 2020، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە خۆی کەرەنتینە کردوە، بەڵام سەرکردایەتی هەوڵەکانی حکومەوتەکەی بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە درێژه پێدەدات.
PM:11:27:06/04/2020
ئهم بابهته 3716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت