ئامانج ره‌حیم: سزای ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر پرسه‌یان دانابوو به‌ند كردنه
د. ئامانج ره‌حیم
وێستگه نیوز ـ
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئەو هاوڵاتیانه‌ی له شاری هه‌ولێر پرسەیان داناوە و بونەتەھۆی تووشبوونی خەڵکێکی زۆر به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌گوێره‌ی یاسا سزاکەیان بەندکردنە.
د. ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "ئەوانەی پرسەیان داناوە بە نابەرپرسیارانە و بێ گوێدانە بڕیارەکانی قەدەغەکردنی پرسە و بونەتە ھۆی توشبونی خەڵکێکی زۆر به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرەڕای ماڵوێرانی بۆ خۆیان و خێزان و منداڵ و کەسوکار و ھاوشاریەکانیان تاوانێکی گەورەیان ئەنجامداوە کە سزاکەی بەندکردنە، بە گوێرەی دوو مادده‌ی یاسایی".
ئامانج ره‌حیم ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كردووه: "ماددەی 368 ده‌ڵێت: ئەو کەسانەی بە ئەنقەست مەترسی دروستدەکەن لەسەر تەندروستی گشتی و بەهۆیانەوە نەخۆشیەکی مەترسیدار لەسەر ژیانی خەڵك بڵاودەکەنەوە، ئەوا سزا دەدرێن بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام ئەگەر ببنەهۆی مردنی کەسێک یان لەکارکەوتنی درێژخایانی ھەر بەشێکی جەستەی ئەوا سزاکەی توندتر دەکرێت".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كردووه: "ماددەی 369 ده‌ڵێت: ئەگەر ئەو کردارانە بەئەنقەست نەبێت و ئەنجامدانی ئیھمالی و گوێپێنەدان بێت، ئەوا سزاکەی بەندکردن و غەرامەیە، بەڵام ئەگەر بەهۆی ئەو هەڵەی ئیھمالی و گوێپێنەدانەوە کە مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵک دروستکردوە کەسێک بمرێت یان توشی لەکارکەوتنی درێژخایەنی ھەر بەشێکی جەستەی بێت ئەوە حوکمی بکوژ یان ئازاردەری بەھەڵەی بەسەردا دەسەپێندرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی دانانی پرسه‌وه له گه‌ڕه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێر، 32 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌پێی دواین ئاماریش له هه‌رێمی كوردستان 332 حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه، له‌گه‌ڵ سێ حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدان و 85 حاڵه‌تیش به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:08:43:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 46380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت