قوباد تاڵه‌بانی توندترین رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌ندامێكی تیمی نوسینگه‌كه‌ی ده‌گرێته‌به‌ر
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکات پێگەی وەزیفی بە خراپ بە‌كاربھێنرێت بۆ بەرژەوەندی شە‌خسی، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دێت كه خێزانی یه‌كێك له تیمی نوسینگه‌كه‌ی بازگه‌كانی هاتوچۆی سلێمانی تێده‌په‌ڕێنێت.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدۆییه‌كه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "لە‌تۆڕە كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان گرتە ڤیدیۆیە‌ك بڵاو بۆتە‌وە، كە ئە‌ندامی خێزانی یە‌كێك لە تیمی نوسینگە‌ی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت بە‌ناو بازگە‌كانی نێو شاری سلیمانی تێدە‌پە‌ڕێت لە‌كاتی بوونی قە‌دە‌غە‌ی ھاتوچۆدا."
وته‌بێژی قوباد تاڵبانی رونیكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "بۆ زانیاری ھە‌موولایە‌ك بە‌ڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت داوای لە لایە‌نە پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کردووە توندترین ئیجرائاتی یاسایی بە‌رامبە‌ر بكە‌ن و بەهیچ شێوەیەک لە‌گە‌ڵ ئە‌و شێوازە ھە‌ڵسوكە‌وتە نیە و قەبوڵ ناکات پێگەی وەزیفی بە خراپ بە‌كاربھێنرێت بۆ بەرژەوەندیی شە‌خسی، بۆیە داوای لێکۆڵینەو وئیجرائاتی یاسایی کردووە."
لە‌تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدێۆی ژنێک بڵاوبۆوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی بەرزدایەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەمەکتەبی قوباد تاڵەبانییەوە نوسراوی هاتووچۆی بۆکراوە بۆیە دەسوڕێتەوە.
لەڤیدێۆکەدا دەردەکەوێت خانمێک دەکەوێتە ناو مەفرەزەیەکی هاتوچۆوە و لەلایەن خانمێکی ترەوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدایە وێنەی دەگیرێت. دوای ئەوەی مەفرەزەکە تێدەپەڕێنێ و نوسراوەکەی دەیخوات، ژنه‌كه نوسراوەکە بەرز دەکاتەوەو دەڵێت "ئەی چۆن ئێمە واین".
ئە‌و ڤیدێۆیە کاردانەوەی لێکەوتەوەو هەوادارانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەیان لێ گرت، بەوەی گوایە هاوسەری یەکێک لە سکرتێرەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.
PM:05:41:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 38248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت